هەنگاوی بچووک و گۆڕانکاریی گەورە

ئاوان پردێکە لە نێوان مرۆڤدۆستان و ئەو خێزانانەی پێویستیان بە هاوکارییە، لە پێناو کەمکردنەوەی هەژاری و بەهێزکردنی نەوەکانمان لە کوردستان.

دەربارەی ئاوان

ئاوان چیە؟

ڕێکخراوی ئاوان دامەزراوەیەکی ناحکومیی کوردستانییە، کار دەکات بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە تیایدا هەموو تاکێک دەرفەتی ژیانێکی شایستە و بە کەرامەتی هەبێت. ئێمە باوەڕمان وایە کە بەخشین تەنها پێدانی هاوکاری کاتی نییە، بەڵکو پردێکە بۆ گۆڕینی کەسانی کەمدەرامەت بۆ تاک و کۆمەڵێکی بەرهەمهێن.

نـازدارێک (یەتیمێک) لە خـۆبگرە.
منداڵێک سپۆنسەر کە

لەخۆگرنتی منداڵێک واتە دروستکردنی مەیدانێکی وەرچەرخێن لە ژیانی منداڵێکی نازدار (بێ-باوان). واتە هێنانەباری ژینگەیەک بۆ پێگەیشتن و گەورەبونێکی دوور لە ئازار و خەمی ژیانی بێ-باوانی.

کارەکانی ئاوان

دیدگای ئاوان هێنانەکایەی ئێستا و داهاتویەکی باشترە بۆنەوەکانی کوردستان. ئەمەش لە ڕێگەی

بەهێزکردنی نەوەکان

پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیان
دابینکردنی پێداویستی کەمدەرامەت
هاوکاری هاوسەرگیری

کەمکردنەوەی هەژاری

لەخۆگرنتی نازداران (بێ-باوان)
هەڵمەتی فریاگوزاریی
یارمەتی دارایی کەمدەرامەت

پەرەپێدانی تواناکان

ڕاهێنانی توانستە پیشەسازیەکان
دابینکردنی هەلی کار
دابینکردنی پێداویستی کەم-ئەندامان

بەخشین لە ڕێگەی ئاوان واتە،

تۆ دەبیتە هۆکارێک بۆ بەهێزکردنی منداڵ و خێزان و کۆمەڵگە کوردستانیەکان. بە مانایەکی تر

پەروەردە

دابینکردنی هەلی خوێندن و سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی زیرەک و کەمدەرامەت، لەگەڵ پێشکەشکردنی خولی پەروەردەیی بۆ خێزانەکان، تا نەوەکانمان ئامادە بکرێن بۆ سەرکەوتن و ژیانێکی سەربەخۆ.

تەندروستی

پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دەروونی، دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان، و هاوکاریکردن لە تێچووی نەشتەرگەرییەکاندا بۆ دڵنیابوون لە تەندروستییەکی باش بۆ ئەو کەسانەی توانای داراییان سنووردارە.

خۆشگوزەرانی

بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک، جلوبەرگ، و هاوکاریی کاتی کارەساتەکان، بۆ ئەوەی خێزانە هەژارەکان بەردەوامی بە ژیانیان بدەن.

بوژانەوە و پێداویستییە سەرەتاییەکان

بونیادنان و دابینکردنی کرێی خانوو بۆ بێدەرەتانەکان (سەقفێک بۆ ژیان)، لەگەڵ ڕەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی ئامێری پیشەیی بۆ ئەوەی تاکەکان پشت بە خۆیان ببەستن و ببوژێنەوە.

لە کۆتا خاڵی مەینەتی و ئازار، ڕێکخراوی ئاوانە؛
لە ناو ناخی کاری ‘ئاوان’ـیش، دەستی تۆیە.