سێ کۆڵەکەی سەرەکی بۆ بونیادنانی ژیانێکی باشتر
پرۆژەکانمان لە بواری خزمەتگوزارییە مرۆییەکان، تەندروستی، و پەروەردەییدا چڕبوونەتەوە بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی ڕاستەقینە.
بەهێزکردنی نەوەکان
بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی ڕوونتر بۆ گەنجان و منداڵان، کار لەسەر ئەم پرۆژانە دەکەین:
پشتیوانی خوێندن
لە ڕێگەی سکۆلەرشیپ، خوێندن بۆ خوێندکارانی زیرەک و کەمدەرامەت دابین دەکەین.
پەروەردەی خێزانی
خولی تایبەت بۆ دایکی نازداران (بێسەرپەرشتان) دەکەینەوە و یارمەتی دەروونی منداڵەکانیان دەدەین.
یارمەتیدانی هاوسەرگیری
پێدانی یارمەتی ماددی و مەعنەوی بە گەنجانی کەمدەرامەت بۆ پێکهێنانی خێزان.
کەمکردنەوەی هەژاری
هەوڵدەدەین پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دەستەبەر بکەین:
سەقفێک بۆ ژیان
بونیادنانی خانوو و دابینکردنی کرێی خانوو بۆ بێدەرەتانەکان.
تەندروستی
دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان و هاوکاریکردن لە تێچووی نەشتەرگەرییەکاندا.
لەخۆگرتنی نازداران
دابینکردنی بژێوی و پێداویستی بۆ منداڵانی بێ نەوا و یەتیم بە درێژایی ساڵ.
فریاگوزاری و خۆراک
بە هاناوەچوونی لێقەوماوان لە کاتی کارەساتەکان، هەروەها دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە مانگی ڕەمەزان و جەژنی قورباندا، لەگەڵ دابینکردنی جلوبەرگ بەپێی بۆنە و پێویستی.
پەرەپێدانی تواناکان
یارمەتیدانی کەسەکان بۆ ئەوەی ببنە خاوەن پیشەی خۆیان و پشت بە خۆیان ببەستن:
خولی پیشەیی
فێرکردنی پیشەی جۆراوجۆر وەک سەرتاشی و بەرگدروویی.
دابینکردنی ئامێری کار
کڕینی ماتۆڕ، مەکینەی خەیاتی، و ئامێرە پیشەییەکانی تر بۆ کەسانی کەمدەرامەت.
ڕەخساندنی هەلی کار
دۆزینەوەی کار و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانەی ڕاهێنانیان پێ کراوە یان ئامێریان بۆ کڕدراوە.
