دەربارەی ئاوان
چیرۆکی ئاوان: بونیادنانی ژیانێکی شایستە بۆ هەموان
ئێمە تەنها ڕێکخراوێک نین، بەڵکو کۆمەڵێک مرۆڤین هەست بە ئازاری ئەوانی تر دەکەین وەکو ئازاری خۆمان.
بەها بنەڕەتییەکانی ئاوان
ئەو بەهایانەی ڕێگای کارکردنمان ڕوون دەکەنەوە:
دڵسۆزی
پابەندبوون بە خزمەتکردنی بێبەرامبەر.
دادپەروەری
پێشکەشکردنی هاوکاری بەپێی ئاستی پێویستی.
هاوسۆزی
تێگەیشتن لە ئازارەکانی ئەوانی تر وەک ئازاری خۆمان.
ئەمانەت
پاراستنی هەر دینارێک کە دەگاتە دەستمان.
ئاوان ێکخراوێکی مرۆڤانەی خاوەن تایبەتمەندی هاوکاری مرۆیی و قازنج نەویستە. کاردەکات لەپێناو بڵاوکردنەوەی روحی کاری خۆبەخشی و هاوکاری کردنی کەسانێک کە پێویستیان بەهاوکاری هەیە لە هەر بوارێک لە بوارەکانی ژیاندا.
ڕێکخراوی ئاوان کار دەکات لە پێناو بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە تیایدا هەموو تاکێک دەرفەتی ژیانێکی شایستە و بە کەرامەتی هەبێت. ئێمە دەمانەوێت ئەو کەسانەی ئەمڕۆ پێویستیان بە هاوکارییە، ببنە تاکێکی بەهێز و بەرهەمهێن لە داهاتوودا.
چی ئێمە جیا دەکاتەوە؟
ئێمە بە سیستمێکی ورد و شەفاف کار دەکەین کە متمانەی تەواو بەخشیوەتە کارەکانمان:
تیمی ئێمە ١٠٠٪ خۆبەخشن و هیچ بڕە پارەیەک لە بەخشینی خەڵک بۆ مووچە یان خەرجی کارگێڕی بەکارناهێنرێت.
هاوکارییەکانمان دەبەخشین بەبێ لەبەرچاوگرتنی باکگراوندی حیزبی، بیروڕا، و ڕەگەز.
هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ورد:
پشت بە لێکۆڵینەوەی مەیدانی دەبەستین بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی هاوکارییەکان بە شایستەترین کەسەکان.
گەورەتر لە دەزگایەکی خێرخوازی
پڕۆژەکانی ئاوان بە ئامانجی مانەوە و کاریگەریی دوورمەودا دامەزرێنراون. ئەمەش بۆ ئەوە کراوە تاوەکو هەر دینارێک لە شوێنی خۆی و بە ئامانجی بەجێهێنانی گۆڕانکاریی درێژمەوداو لەژیانی سودمەندان بەکاربهێنرێت.